Scroll to top

پرۆگرامەکانی مۆبایل ئێمە

پرۆگرامە مۆبایلیەکانی بۆمبێنەی ئێمە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە بازاڕ بکەن بە ئاسانی لەسەر ئامێری مۆبایلەکانیان. پرۆگرامەکانمان دروستکراوە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و توانای ئەوەت پێدەدات کە لاپەڕەکانی وێب بگوێزیتەوە لە کرۆم و سافارییەوە ڕاستەوخۆ بۆ پرۆگرامەکەی بۆمبێنە بۆ دروستکردنی داواکارییەکی نوێ! تایبەتمەندیەکانی تری ئێمە ئەزموونی نوێی دەرکردن لەخۆ دەگرێت، کە تۆ دەتوانیت داواکارییە پرۆسەکراوەکانت کۆبکەیتەوە بۆ پاشەکەوت کردن لەسەر بارکردن و پارەی چەند داواکارییەک بدەیت لە هەمان کاتدا.

با دەست پێبکەین

ئەمە هەنگاوەکانە بۆ دەستپێکردن و لە خوارەوە دەتوانیت ببینیت کە چۆن تایبەتمەندی لینکەکان بگوێزیتەوە لەسەر ئامێری مۆبایلەکەت بە بەکارهێنانی گوگڵ کرۆم و سافاری.

پرۆگرامەکان دابەزێنە
پرۆگرامەکانی ئێمە دابەزێنە لە ئاپ ستۆر یان گوگڵ پلەی و خۆت تۆمار بکە بۆ ئەندامبوونێکی خۆڕایی یان بازرگانی (بزنس) بۆ دەست پێکردن.
بازاڕکردنی مۆبایل
براوسەری کرۆمەکەت یان سافارییەکەت بکەرەوە لەسەر ئامێری مۆبایلەکەت و لینەکان بگوێزەرەوە بۆ بۆمبێنە بۆ دروستکردنی داواکارییەک.
پارەی داواکارییەکان بدە
کاتێک ئێمە داواکارییە نوێیەکانت پرۆسە دەکەین، تۆ ئاگادار دەکرێیتەوە بۆ پشتڕاستکردنەوە. تۆ دەتوانیت پارەی چەند داواکارییەک بەیەکەوە بدەیت بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی دەکردنی ئێمە.
کڕین & گەیاندن
کاتێک داواکارییەکەت پشتڕاستکرایەوە، ئێمە دەیکڕین و داواکارییەکە دەگەیەنین بە تۆ. تۆ دەتوانیت شوێنی داواکارییەکان بزانیت هەتا دەگەن

لینک بگوێزەرەوە لە گوگڵ کرۆمەوە

براوسەری گوگڵ کرۆم بکەرەوە لەسەر ئایفۆنەکەت و شتێک بدۆزەرەوە کە دەتەوێت داوای بکەیت. کاتێک کە تۆ شتێکت دۆزییەوە کە تۆ دەتەوێت داوای بکەیت، کلیک بکە لە کرتەی Share و پاشان کلیک لە پرۆگرامی بۆمبێنە بکە. تۆ دەگوێزرێیتەوە بۆ پرۆگرامی بومبێنە بۆ تەواوکردنی داواکارییەکەت.

لینک بگوێزەرەوە لە براوسەری سافارییەوە

براوسەری سافاری بکەرەوە لەسەر ئایفۆنەکەت و شتێک بدۆزەرەوە کە دەتەوێت داوای بکەیت. کاتێک کە تۆ شتێکت دۆزییەوە کە تۆ دەتەوێت داوای بکەیت، کلیک بکە لە کرتەی Share لە بەشی خوارەوە و پاشان کلیک لە پرۆگرامی بۆمبێنە بکە. تۆ دەگوێزرێیتەوە بۆ پرۆگرامی بومبێنە بۆ تەواوکردنی داواکارییەکەت.

لینک بگوێزەرەوە لە براوسەری کرۆمەوە

براوسەری گوگڵ کرۆم بکەرەوە لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت و شتێک بدۆزەرەوە کە دەتەوێت داوای بکەیت. کاتێک کە تۆ شتێکت دۆزییەوە کە تۆ دەتەوێت داوای بکەیت، کلیک بکە لە کرتەی Share لە بەشی سەرەوە و پاشان کلیک لە Share بکە بۆ دیاریکردنی بۆمبێنە. تۆ دەگوێزرێیتەوە بۆ پرۆگرامی بومبێنە بۆ تەواوکردنی داواکارییەکەت.